عارف روشدى: نۆرەى ئەو لایەنانە دێت کە پشتیوانى پەکەکەن

(0) / کردستان


Jun 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

راوێژکارێکى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، ئەگەر بەهۆى شەڕى پەکەکەوە زیانێکى زۆر بەر هەرێم بکەوێت، نۆرەى ئەو لایەنانە دێت کە لەهەرێم پشتیوانى سیاسەتى پەکەکە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عارف روشدى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى K24ى سەر بە مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان، وتى "ئەو لایەنە سیاسیانەى هەرێم کە پێیانخۆشە پێشمەرگە شەهید بێت و هەڵوێستیان دیار نییە، با دڵنیابن ئەگەر زیانێکى زیاتر بەهەرێم بکەوێت نۆرەى ئەوان دێت. "
وتیشى: "چۆن هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى تورکیایان تەفروتونا کرد، نۆرە دێتە سەر ئەو حزبانەى پشتیوانى سیاسەتى پەکەکە دەکەن".
ماوەى چەند هەفتەیەکە گرژى و ئاڵۆزى لەسنورى بادینان لە نێوان پێشمەرگە و پەکەکە سەریهەڵداوە.
وەزارەتى پێشمەرگە هێزەکانى پەکەکە بە کوژرانى شەش پێشمەرگە تۆمەتباردەکات و پەکەکەش رەتیدەکاتەوە و داواى لێکۆڵینەوەى سەربەخۆ دەکات.  
گرژیی و ئاڵۆزییەکان هاوکاتن لەگەڵ بەردەوامى هێرش و ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیا بۆ سەر پەکەکە کە زیاتر لە ساڵێکە زیاتر چڕبووەتەوە.