پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازی لە وەفدێکی کەنەدا کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە کەنەدا هەڵەبجە ئازاد تۆفیق


Jun 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازی لە ئۆرلیک شانون باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق و قونسڵی کەنەدا لەهەرێم کرد.
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بە ئامادەبوونی قائیمقامی هەڵەبجە پێشوازی کرد لە ئۆرلیک شانون باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق و قونسڵی کەندا لەهەرێم و لە دیدارێکدا پەیوەندیەکانی پارێزگای هەڵەبجە و کەنەدا تاوتوێ کران .
دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند بەخێر هاتنی وەفدی ووڵاتی کەنەدا دەکەین، باسمان لە مێژووی شارستانی و پێکەوە ژیانی خەڵکی هەڵەبجە کرد، تراژیدیای کیمیاباران کردنی هەڵەبجەمان بۆ ڕوون کردنەوە، ئەوان بەڵێنیان دا زیاتر لەگەڵ ئیدارەی هەڵەبجە لە داهاتوودابێنە پێشەوەو هاوکار و پشتیوانمان بن.
لای خۆشیەوە ئۆرلیک شانون باڵیۆزکەنەدا لە عێراق ڕایگەیاند سوپاسی پارێزگاری هەڵەبجە و قائیمقامی هەڵەبجە دەکەین بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە جێگەی خۆیەتی بڵێن هەڵەبجە بۆ ئێمە گرنگە، مێژووەکەی وامان لێ دەکات داهاتوویمان لا گرنگ بێت، پشتیوانی دەبی
کامەران کەریم