بەرپرسێکی ئێرانی: تیرۆریسمی ئابووریی ئەمریکا لە قۆناغی کۆڕۆنادا تاوان دژی مرۆڤایەتییە

(0) / / ایران / زایەڵە سەید عەباس عێراقچی ئابووری کۆڕۆنا تیرۆر


Jun 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد: تیرۆریسمی ئابووری لە قۆناغی کۆڕۆنادا تاوان دژی مرۆڤایەتییە
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەید عەباس عێراقچی لە توییتێکدا نووسی: ترەمپ ڕۆیشتووە، بەڵام گەمارۆ نایاساییەکان کە تاوانی گەورەیە و میراتی ئەوە، وەک خۆی ماوەتەوە.
ناوبراو لەم نووسینەدا کە کاردانەوە بە وتەی بەرپرسێکی ئەمریکی لە سەر گیان لە دەستدانی زیندانییەک لە ئێراندا بوو، ئماژەی بەوەش دا: پێویست بە فرمێسکی تیمساح ناکات ئەو کاتەی کە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی ڕەنج و ئازار بە 82 ملیۆن ئێرانی بەردەوامیی هەیە.
لە کۆتاییدا ڕاشیگەیاند: تیرۆریسمی ئابووری لە قۆناغی کۆڕۆنادا تاوان دژی مرۆڤایەتییە