بەرپرسێکی سەربازیی ئێران: دانوستانی دادپەروەرانە بە بەهێزبوونی سەربازی دەکرێت

(0) / / جهان / زایەڵە سەربازی مووشەک غوڵامڕەزا جەلالی


Jan 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بەبێ پشت بەستن بە توانای سەربازی، هیچ کەشێک بۆ دانوستانی دادپەروەرانە بوونی نابێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئێران لە سەروبەندی هاتنە سەرکاری  جۆ بایدن لە ئەمریکا جگە لە بڕیار لە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم و زیاتر کردنی یۆرانیۆمی پیتێندراو، چەندین مانۆڕی گەورەی سەربازیی بەڕێوەبرد.
سەرۆکی ڕێکخراوی پەدافەندی غەیری عامڵی ئێران وەکوو ناوەندێکی سەبازیی گرینگ لە وڵات، ڕایگەیاند: ترامپیسم ئەوەی سەلماند کە جیهانی ئەمڕۆ و سبەینێ بە تەنیا جیهانی گفتوگۆ و وتمانەکان نییە و زۆر لەوە گرینگتر بەرزبوونەوەی ئاست و توانای بەرگریی وڵاتانە.
غوڵامڕەزا جەلالی لە لێکدانەویێک بۆ مانۆڕی گەورەی سەربازیی ئێران بە ناوی پێغەمبەری مەزن (د.خ) جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دانوستانی دادپەروەرانە بە بەهێزبوونی سەربازی دێتە دی.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە ماوی 40 ساڵی ڕابردوودا زیاترین گەمارۆکان لە سەر کەرتی بەرگری و سەربازی ئێران بووە، وتی: هێزی موشەکی و  درۆنی ئێران لە ئێستادا ئەنجامی گەمارۆی قورسی ئەمریکایە لە سەر ئێران.
کۆتایی/.