یه‌كێتى دژایەتی شه‌ڕی ناوخۆ دەکات
(0)
ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له دیمانه‌یه‌كى شارپرێس ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێزه‌ى جوڵێندراوه هێزى پارتین و یه‌كێتى وه‌ك حزب و وه‌ك حكومه‌تیش ناچێته ناو ئه‌و شه‌ڕه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێـى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، گرژیه‌كان تا دێت له‌نێوان پارتى و په‌كه‌كه توندتر ده‌بێت و له‌سه‌ر لێوارى شه‌ڕێكى مه‌ترسیدارداین و به‌رده‌وامى له‌شكركێشى توركیا‌و كۆكردنه‌وه‌ى هێز له‌لایه‌ن پارتى و به‌رگرى په‌كه‌كه له‌وناوچانه‌ى تێیدان ئاماژه‌ى ئه‌وه‌ن كه شه‌ڕ ڕوبدات هه‌رچه‌نده ئومێد ماوه رێگه چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه به‌ڵام زیاتر ئه‌گه‌رى شه‌ڕ زیاتره له نێوان پارتى و په‌كه‌كه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان وتیشى، ئاماده‌كارى كراوه بۆشه‌ڕ و ئه‌و هێزانه‌ى جوڵه‌یان پێكراوه پارتین و هێزى حكومه‌ت نین و تا ئێستا لایه‌نه‌كانى ناو حكومه‌ت وه خودى حكومه‌تیش بڕیارى جوڵاندنى هێزو شه‌ڕیان نه‌داوه‌و هۆشداریدا كه له ئه‌گه‌رى دروستبونى شه‌ڕ به‌ده‌یان ساڵ ئاگره‌كه‌ى ناكوژێته‌وه‌و زیانمه‌ندى یه‌كه‌م هاووڵاتیانه‌و مه‌ترسى سه‌ره‌كى ده‌بێت بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان و قه‌واره‌ى هه‌رێم.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى فه‌رمى یه‌كێتى له دروستبونى شه‌ڕ ئارێز عه‌بدوڵا وتى، یه‌كێتى دژى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕه‌و یه‌كێتى هه‌وڵیداوه بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕ ڕونه‌دات به‌ڵام ده‌بێت پارتى و په‌كه‌كه‌ش پابه‌ند بن و یه‌كێتى ناچێته ناو ئه‌و شه‌ڕه وه‌ك حزب و وه‌ك حكومه‌تیش.
ئارێز عه‌بدولا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ شه‌ڕ نین ته‌نها پارتى و په‌كه‌كه‌ن لاى خۆیانه‌وه كۆمه‌ڵێك هۆكاریان دروستكردوه بۆ شه‌ڕ.
وتیشى، هێزو لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناتوانن كاریگه‌ریان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى شه‌ڕ ڕونه‌دات و چونكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ناكه‌ن و له‌ناوخۆش حكومه‌تى هه‌رێم ته‌قسیرى نه‌كردوه له‌وه‌ى ئۆباڵى شه‌ڕه‌كه بخاته ئه‌ستۆى په‌كه‌كه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌ڵێت: توركیا وه‌ك لایه‌نێكى شه‌ڕه‌كه ده‌یه‌وێت شه‌ڕه‌كه دروست بێت و پێگه‌ى خۆى له‌وڕێگه‌یه‌وه له‌هه‌رێمى كوردستان قایمتر بكات به‌ڵام ده‌بێت هه‌موان هه‌وڵى ئه‌وه‌بده‌ن پارتى بێننه سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ى په‌كه‌كه بیانوه بۆتوركیاو ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌بوایه توركیا ده‌هاته ناوچه‌كه‌و چه‌ندان نمونه‌ى زیندوش له‌به‌رده‌ستن، توركیا ده‌یه‌وێت حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ك ئابڵوقه‌دراو بێت و توركیا چاوى له ویلایه‌تى كۆنى موسڵه‌و پێى وایه ده‌توانێت دواى 100 ساڵ له ڕێكه‌وتن نامه‌ى لۆزان ئه‌وناوچانه بگێڕێته‌وه ژێر ده‌ستى خۆى و ده‌ڵێت: توركیا ئه‌وه‌ى له باشورى خه‌رجى ده‌كات گه‌ر له سنوره‌كانى خۆى له باكور بیكات نه‌ك گه‌ریلا مێشیش ناتوانێت له‌وێوه ده‌ربازى ناو خاكه‌كه‌ى ببێت.
تێبينيێك بنێرە: