ئاراز شێخ جەنگی: حکومەتی هەرێم و بەغدا ناگەن بە ئەنجامێکی باش

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاراز شێخ جەنگی بەغدا


Jun 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاراز شێخ جەنگی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، حکومەتی بەغدا و حکومەتی هەرێم هەریەک بەزمانێک قسە ئەکات و وادەردەکەوێت کەسیان لەوی تر تێ ناگەن و هەریەک بەئاوازێک دەخوێنن بۆیە ناگەن بە ئەنجامێکی باش.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاراز شێخ جەنگی لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بەناونیشانی "حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بۆ ڕێک ناکەون" بڵاویکردەوە، "حکومەتی بەغدا و حکومەتی هەرێم هەریەک بەزمانێک قسە ئەکات، ئەویان بە عەرەبی و ئەمانی لای خۆشمان بە کوردی، بۆیە وادەردەکەوێت کەسیان لەوی تر تێ ناگەن و هەریەک بەئاوازێک دەخوێنن بۆیە ناگەن بە ئەنجامێکی باش".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هیوادارە کە هەریەکە زمانی ئەوی تر فێر بێت تاوەکو بگەنە ئەنجام و هیوا بگەڕێنەوە بۆ هاوڵاتیان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ لەبارەی یاسای بودجەی ساڵی 2021ەوە گەیشتونەتە رێککەوتن و پشکی هەرێمی کوردستان 12.67% دیاریکراوە لە بەرامبەردا دەبێت هەرێم نیوەی داهاتە نانەوتییەکان و 250.000 (دوسەد و پەنجا هەزار بەرمیل) نەوت بداتە بەغدا، بەڵام تا ئێستا رێککەوتنەکە نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم لە بەغداوە نەهاتوە.