نوێ ترین ئاماری کۆڕۆنا لە هەرێم؛ 497 تووشبوو، 2 مەرگ

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆڕۆنا هەرێم


Jun 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە 8443 (هەشت هەزار و چوار سەد و چل و سێ) پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 497 (چوار سەد و نەوەد و حەوت)  توشبوی نوێ تۆمارکراون و 2 (دو) توشبوی پەتاکەش مردون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 497 (چوار سەد و نەوەد و حەوت)  توشبوی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بون.
ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 554 (پێنج سەد و پەنجا و چوار) توشبو چاکبونەتەوە و  2 (دو) توشبوی پەتاکەش مردون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بون سلێمانی 1 کەس و لە دهۆکیش 1 توشبو مردوە.