ڕوداوێکی هاتوچۆ برینداری لێکەوتەوە
/
اجتماعی
/
زایەڵە
دەربەندیخان
کەلار
ڕووداو
هاتووچۆ
لە سەر ڕێگای دەربەندیخان - کەلار، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەوهۆیەوە کەسێک برینداربوو .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٠:٠٠ ی ئەمشەو لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری مان تریلە و ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جوری بی ئێم بەیەکیان دادا .
ڕونیشیکردەوە، بەداخەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی بی ئێم بە سەختی بریندار بوو لە لایەن تیمەکانی تەندروستیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی باوەنور کرا .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: