ئەم مانگە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا جێبەجێنەکرێت واتە نیازی جێبەجێکردنیان نییە
/
عراق
/
زایەڵە
بەغدا
هەرێم
شیروان میرزا
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئهنجومهنى نوێنهران ڕایدەگەیەنێت، "ئەگەر ئەم مانگە ڕێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا جێبەجێنەکرێت، واتە نیازی جێبەجێکردنیان نییە".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئهنجومهنى نوێنهران بۆ دەنگی ئەمریكا وتویەتی:"لەڕۆژى 1ى 4وه یاسای بودجە کەوتوەتە بواری جێبەجێکردنهوه، بەداخەوە تائێستا ئەوەی کە پەیوەندی بەهەرێمهوه هەیە جێبەجێنەکراوە تەنانەت لەبەغداش ئەوەی کە جێبەجێکراوە لەیاسای بودجە تەنها بریتییە لەموچەو هەندێک ئیشوکاری ڕۆژانە، ئەگەرنا ئەوەی کە گرنگە وەکو پڕۆژەکان بۆ پارێزگاکان تائێستا لەوێش جێبەجێنەکراوە".
نوێنەری یەکێتی دەشڵێت:"لەئێستادا شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەهەرێمن بۆ وردبینیکردنو پێداچونەوە بەداهاتی نانەوتی واتە ڕێککەوتن لەسەر داهاتە نانەوتیەکان".
بەوتەی شیروان میرزا، "پێشبینیدەکەین کە بۆ ئەم مانگە ڕێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەم مانگە جێبەجێنەکرێت واتە نیازی جێبەجێکردنیان نییە ئەوکاتە دەبێت بەدواداچون بکەین بزانیین کەموکوڕی لەکام لایە ئایا کەموکوڕی لەهەرێمی کوردستاندایە یان لەبەغدایە".
تێبينيێك بنێرە: