خۆپیشاندانی شۆفێری بارهەڵگرەکانی مەرزی پشتە

(0) / / اجتماعی / پشتە مەرز خۆپیشاندان


Jan 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

 

ژمارەیەک شۆفێری بارهەڵگر لە مەرزی پشتە لەسەر سنووری ئێران و عێراق، لە سەر پارەوەرگرتن خۆپیشاندانیان کرد.

بەپێی هەواڵی زایەڵە،  ئەمڕۆ دووشەممە 18 کانوونی دووهەم، ژمارەیەک لەو شۆفێرانەی لە مەرزی پشتە کار دەکەن دەستیان دایە خۆپیشاندانی ناڕەزایی.

شۆفێرەکان دەڵێن کاتێک دەڕۆنە سنووری ئێرانەوە بار بار دەکەن 35 هەزار دیناریان لێ وەردەگرن، بۆ بارکردنی بارەکانیان لەسەر فلاتەکانیان.

یەکێک لەو شۆفێرانە وتی دەبێت ئەو بڕە پارەیە لەسەر کرێی ئێمە  نەبێت بەڵکو دەبێت خاوەن بارەکان پارەکانمان بۆ بگەڕێننەوە، یان لانی کەم بۆ نیوە کەمبکرێتەوە

کێشەی مەرزەکانی کوردستان و پارە وەرگرتن، یەکێکە لە کێشە دیارەکان، تەنانەت لە پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. بەڵام، بنەبڕ نەکراوە.