ڕاگەیەندراوێک لە باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی

(0) / / عراق / زایەڵە ئێران بەغدا هەڵبژاردنەکان سەرۆک کۆماریی ئیرەج مەسجدی


Jun 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕاگەیەندراوی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بە شێوەی خوارەوەیە؛
بسم الله الرحمن الرحیم
ڕاگەیەندراوی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی سیانزەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆماری عێراق
سەرجەم هاووڵاتیە ئێرانییەکانی دانیشتووی عێراق ئاگادار دەکەینەوە کە سیانزەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتژمێر ۸ی بەیانی تاکوو ۶ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ۲۸ی جۆزەردانی ۱۴۰۰ (۱۸ ی حوزەیرانی ۲۰۲۱) لە ۱۴ بنکەی نەگۆڕ و گەڕۆک لە نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کە بریتین لە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا و کۆنسوڵخانەکانی ئێران لە شارەکانی نەجەف، کەربەلا، بەسرە، هەولێر و سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، وێڕای بانگهێشتی سەرجەم ئەو  هاووڵاتیە ئازیزانەی کە مەرجەکانی دەنگدانیان بۆ بەشداریکردن لەم ئەرکی نەتەوەیی و ئایینیە تێدایە، ڕایدەگەیێنێت ئەو هاووڵاتیانەی کە تەمەنیان لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان ۱۸ ساڵی تەواو دەبێت ( لەدایکبووانی ۲۸ی جۆزەردانی ۱۳۸۲ و پێشتریش) بە هەڵگرتنی سجیل (شناسنامە) یان پاسپۆرتی بڕواپێکراوی ئێرانی سەردانی یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بکەن و دەنگی خۆیان بخەنە نێو سندووقی دەنگدانەوە.