دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە دۆسیەی کوشتنی ژنێک لە گۆڕستانی سەیوان

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گۆڕستان سەیوان کوشتن


Jun 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

ھێزەکانی پۆلیس ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ژنێکی لە گۆڕستان کوشتبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی پارێزگای  سلێمانی  ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ژنێکی لەگۆڕستانی سەیوان خنکاندبوو دواتر تەرمەکەی بەجێھێشتبوو.
دوای ئەوەی شەوی (٢٩ لەسەر ٣٠ی ٥ی ٢٠٢١) تەرمی ئافرەتێک بەخنکێنراوی لەگۆڕستانی سەیوان لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بەپۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە.
سەرئەنجام پاش لێکۆڵینەوەی وردو کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو ئەنجامدەری تاوانەکە لەھەمان شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەی بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار (ب، ب، ح لەدایکبووی ١٩٩٧) لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەمەوامە.
کامەران کەریم