ئایەتوڵڵا خامنەیی: میدیای ئەمریکی، بەریتانی و بەکرێگیراوەکانیان هەوڵی تێکدانی هەڵبژاردنەکانی ئێران دەدەن

(0) / / ایران / زایەڵە شۆڕشی ئیسلامی عەلی خامنەیی هەڵبژاردن


Jun 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، وێڕای بانگهێشتی خەڵکی وڵاتەکەی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی سەروکایەتی و ئەنجومەنی شار و گوندەکان، جەختی لە سەر گرینگیی ئەم ڕووداوە کردەوە.
بەپێی راپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی لە وتارێکی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی هەینی داهاتوو لە ئێران ڕایگەیاند بەشداریی بەرچاوی خەڵک پێگەی وڵات لە ئاستی جیهان بە تایبەت لە بەرانبەر نەیارەکان و ئەوانەی بە دوای زەبردان لە گەلی ئێرانن، بەهێزتر دەکات و بەپێچەوانەوە بەستێن بۆ پیلانی دوژمنان لەبار دەکرێت.
ڕاشیگەیاند: ئەوانەی بە چەواشەکاریی جۆربەجۆر بە تایبەت لە میدیا و سۆشیاڵ میدیا بەدوای لاوازکردنی حکوومەتی ئێرانن، بە باشی دەزانن ئەگەر ئاستی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دابەزێ، دەتوانن وڵات ناسەقامگیر و تووشی تیرۆر بکەن و هەروەها وڵات دەکەنە مەیدانی تەڕاتێنی بەکرێگیراوان.
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە میدیای ئەمریکی، بەریتانی و بەکرێگیراوەکانیان هەوڵی تێکدانی هەڵبژاردنەکانی ئێران دەدەن.