دابەزینی ژمارەی توشبون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی كوردستان كۆرۆنا


Jun 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی حاڵەتەكانی توشبون و مردن بە كۆرۆنا دابەزیوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی 473 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات دو توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە هەردوكیان لە پارێزگای دهۆك بون.
وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت هەزارو 175 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێ كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 473 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 488 توشبوش چاكبونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە هەردوكیان لە پارێزگای دهۆك بون.