کشانەوەی 3 بەربژێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران بەربژێر ڕەئیسی


Jun 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

سێ بەربژێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران کشانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە کاتێکدا بڕیارە ڕۆژی هەینی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە بچێت سێ بەربژێر کشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند.
سەرەتا موحسن مێهرعەلیزادە، یەكێک لە بەربژێرە ریفۆرمخوازەکانی هەڵبژاردنەکانی خولی سێزدەمی سەرۆک کۆماریی ئێران بە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، لە هەڵبژاردنەکان دەکشێتەوە.
پاشان عەلی ڕەزا زاکانی و سەعید جەلیلی کە بە بەربژێرانی نەریتخواز ئەژمار دەکران لە بەرژەوەندیی ئیبراهیم رەئیسی بەربژێری سەرەکی نەریتخوازان کشانەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند .