هۆشداریی تەندروستی هەڵەبجە بەو تەنکەرانەی ئاو بۆماڵان دابین دەکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە تەنکەر ئاو


Jun 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە ئەو تەنکەرانەی ئاو بۆماڵان دابین دەکەن.
بەپێی  راپۆرتی  زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی  گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری  پاراستنی  تەندروستی هەڵەبجە  بۆ گشت  ئەو خاوەن  تانکەرانەی  کە ئاو ئەگوازنەوە بۆ ماڵان کە لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنەوە 07501312578  بۆ کاری  پێوست و  پشکنینی  تانکەرەکانیان  و وەرگرتنی  نمونەی ئاوەکەیان لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری  پاراستنی  تەندروستی  لە پێناو پاراستنی  تەندروستی هەموو لایەک بە پێچەوانەوە  دەست  بەسەر  تانکەرەکانیاندا دەگیرێت و ڕوبەڕوو بەڕووی  یاسا  ئەکرێنەوە.
 باس لەوەشکراوە، داواکارین لە هاوڵاتیان  بەهیچ جۆرێک  ئاوی  تەنکەر نەکڕن تا  خاوەن تەنکەرەکان  نوسراوی ڕێگەپێدانی  و پشکنینی  بەڕێوەبەرایەتی  کاروباری پاراستنی  تەندورستیان  پێنەبێت
تێبینی،،،هەموو پشکنینەکان و ڕێگەپێدانیان و پشکنینەکان بێبەرانبەرە.
کامەران کەریم