پەرلەمانتارێك موچەكەی دەبەخشێتە نەخۆشخانەی هیوا

(0) / / گفتگو / زایەڵە هاورێ مەلا ستار نەخۆشخانەی هیوا یەكێتی شێرپەنجە


Jun 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان موچەکەی دەبەخشێتە نەخۆشخانەی هیوا و  چالێنجی سێ وەزیر و سێ پەرلەمانتاریش دەكات.
هاورێ مەلا ستار ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ زایەڵە، ڕایگەیاند، وەك ئەندامێكی پەرلەمان موچەكەم دەبەخشمە نەخۆشخانەی هیوا، چالێنجی ئەم وەزیر و پەرلەمانتارانەش دەكەم.
ئێستا نەخۆشخانەی هیوا، تاكە هیوای نەخۆشانی شێرپەنجەیە، لانە و ئومێدی نائومێد و هەژارانە.
وتیشی، وەك پەرلەمانتارێك سەرەڕای پشتیوانی مەعنەوی ئەوەندەی بە شێوەی پراكتیكی لەدەستمبێت، موچەی ئەم مانگەم دەبەخشمە نەخۆشخانەی هیوا، داواش لە سەرمایەداران و خێرخوازان دەكەم هاوكاریەكانیان ببەخشنە ئەو نەخۆشخانەیەی كە هیوایەكە بۆ ئەوانەی بێهیوا دەبن.
ێەوەشی  خستەڕوو، لێرەشەوە چالێنجی ئەم وەزیرو پەرلەمانتارە بەرێزانە دەكەم موچەی ئەم مانگەیان ببەخشنە نەخۆشخانەی هیوا:
- بەرێز بێگەرد تاڵەبانی
- بەرێز د. سامان بەرزنجی
- بەرێز عەبدوڵا حاجی مەحمود
- بەرێز عەلی حەمەساڵح
- بەرێز د. كازم فاروق
- بەرێز سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
ئەم وەزیر و پەرلەمانتارە بەرێزانەش چالێنجی هاورێكانیان بكەن .
کامەران کەریم