پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: پارەی کۆمەکی سندوقی شێرپەنجە بدەنەوە، باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش دەکرێت

(0) / / گفتگو / لوقمان وەردی زایەڵە تەندروستی هیوا شێرپەنجە


Jun 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی  پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، بەپێی یاسای ژمارە ١١ ساڵی ٢٠١٢  سندوقێک دروستکراوە بەناوی سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە .ئەم سندوقە کەسایەتی  مەعنەوی و دارایی، کارگێری سەربەخۆی ھەیە، بەستراوەتەوە بە وەزارەتی تەندروستی .
لوقمان  وەردی  ئەندامی  لیژنەی  تەندروستی  لە پەرلەمانی  کوردستان   بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، ئەرکی ئەم سندوقە  دابین کردنی باشتری خزمەتگوزاری تەندروستیە  بۆ چارەسەری  توشبوانی شێرپەنجە  لە دابین کردنی  پێداویستی چارەسەری و دەرمان و ئامێری پزیشکی  لە بنکەکانی پسپۆری ، چارەسەرکردن لەناوەوەو دەرەوەی ووڵات .
یەکەم : بەشێک لە سەرچاوەکانی دارایی سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە پێکدێت لە:
١- زیادکردنی ٥٪‏  لەباج و رسوماتی مەشروب و جگەرە بۆ سندوقی شێرپەنجە .
٢-  پێدانی ٥٠٪‏  ی لەو بژاردنانەی بەدەست دێیت لە شتومەک و خۆراکی  سەرپێچی کاری تەندروستی  .               
٣- پێدانی ٢٥٪‏  ی بژاردنی بەدەستھاتوو بەپێی یاسای چاودێری تەندروستی .
٤- پێدانی ٥٪‏ ی رەسمی تۆماری ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێل و  نوێکردنەوەی  ساڵانە .
٥- تەرخانکردنی ٥٪‏ ی بژاردنی سەرپێجی ھاتوو چۆ.
٦- پیتک و کۆمەک بەخشین لە ناوەوەو دەرەوەی  ووڵات کە پێشکەشی سندوق دەکرێن
٧- بوجەی تەرخانکراوی ساڵانە لەلایەن حکومەت .
وتیشی،   دووەم : 7 حەوت ملیار دیناری کۆمەکی شێرپەنجە لە دھۆک نەگەراوەتەوە بۆ سندوق، سەرجەمی ئەم پارانەی کۆمەکی سندوقی شێرپەنجە دەچێتە سەر رەسیدی بانقەکانی کوردستان ، باخان ، فیدراڵ ، زاگرۆس ، بەڵام  حرکەی پارە لە  
١-   لە ھەولێر لە  بانقی فیدڕاڵ .
٢ - لە سلێمانی لە بانقی باخان .
٣- بەڵام لە دهۆک تائێستا ھیچ بانقێک نییە بۆ حرکەی  پارەی  سندوقی توشبوانی شێرپەنجە .
ڕونیشیکردەوە،  لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ ساڵی ٢٠٢١  داھاتی کۆمەکی شێرپەنجە تەنھا لە بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی دھۆک ٧ حەوت ملیار دینار بووە، نەگەراوەتەوە بۆ سندوقی کۆمەکی توشبوانی شێرپەنجە ، بۆیە وەزارەتی تەندروستی بە نوسراوی ژمارە ٢٧٠ لە ١١-١-٢٠٢١  داوای ئەو ٧ حەوت ملیار دینارەی پارێزگای دھۆک دەکات لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیران بۆی بگەرێتەوە،
سێیەم : زیاتر لەساڵێکە وەزیری تەندروستی بەنایاسایی خۆی کردوە بەسەرۆکی سندوقی شێرپەنجە .
باسی لەوەشکرد، ھەر بەپێی ئەم یاسایە ئەنجومەنی بەرێوەبردنی سندوق  پێک دێت لە :
١-بەرێوەبەری سەنتەرەکانی چارەسەری شێرپەنجە لە پارێزگاکانی ھەرێم  .
٢- نوێنەری وەزارەتی دارایی .
٣-نوێنەری وەزارەتی  تەندروستی .
٤-شارەزاو راوێژکارێک  لەوانەی پسپۆرن لە ناوەوەو دەرەوەی وەزارەتی تەندروستی.
٥-سەرۆکی سندوق لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەن ھەڵدەبژێردرێت.
دوای ئەوەی سەرۆکی پێشووی سندوقی شێرپەنجە بوو بە وەزیری پلاندانان، ماوەی زیاتر لە سالێکە  وەزیری تەندروستی بە نایاسایی خۆی خۆی کردوە بەسەرۆکی سندوق ، ئەمەش پێچەوانەی برگەی پێنجە لە ماددەی شەشەمی یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٢ یاسای سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە لە ھەرێمی کوردستان ، بەپێی ماددەی شەش  ئەرکی وەزیر  بەدواداچوونی ئاستی پابەند بوونی سندوق بە حوکمەکانی یاسا لە ئەستۆدەگرێیت نەک خۆی ببێتە سەرۆکی سندوق
چوارەم : لە نەخۆشخانەی ھیوا کێشەی دەرمان بۆ چی دروست بوو.
ئەوە شی  خستەڕوو، بەپێی بەدواداچوونی ئێمە تا ئێستا لەسەر ئاستی ھەرێم نەخۆشخانەی ھیوا  باشترین  خزمەتگوزاری چارەسەری شێرپەنجە پێشکەش بەھاوڵاتیان دەکات ، نەک ھەر بۆ شاری سلێمانی بەڵکو  بۆ بەشێک لە ھاوڵاتیانی پارێزگاکانی تری ھەرێم و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیداتەی ھەرێم  و تەنانەت لە ناوەراست و خوارووی عێراقیش  ژمارەیەک ھاوڵاتی بۆ چارەسەر روو لە ھیوا  دەکەن  ، بەمەش لۆدێکی زۆر لەسەر  نەخۆشخانەکە دروست بووە.
هێمای بەوەشکرد،  لە ساڵی رابردوو زیاتر لە ٢٥ بیست و پێنج ملیار دینار  پارەی گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی کڕینی دەرمانی شێرپەنجە  لە بانقی باخانی سلێمانی بەکاش سەرف کراوە  ، بۆ  نەخۆشخانەکانی  سلێمانی و ھەولێر و دھۆک .
کەچی لە بانقی فیدراڵی ھەولێر تەنھا ٢٪‏ ی پارەی گرێبەستی  بۆ کۆمپانیاکان سەرف دەکرا لە مانگێکدا، ئەمەش وایکردوە کۆمپانیاکان بە ئاسانی گرێبەست لەگەل وەزارەتی تەندروستی نەکەن بۆ ھێنانی دەرمانی شێرپەنجە و لەلایەکی تر  گەر بشیکەن بۆ ھەر ئایتمێک  بە نرخی چەند قات گرانتر دابین بکەن .
دوای ئەوەی خواست و داواکاری زۆری کۆمپانیاکانی گرێبەستی دەرمان بۆ چەکی بانقی باخان دروست بوو ، بریاردرا بانقی باخانی سلێمانی تەنھا پارەی کرینی دەرمانی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی سەرف بکات ، کەچی بەداخەوە بەبریارێکی حکومەت رێگری کرا چیتر پارەی کاش بۆ کۆمپانیاکانی ھێنانی دەرمانی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەی ھیوا سەرف بکرێت  بەڵکو ھاوشێوەی ھەولێر بریاری پێدانی تەنھا ٢٪‏ ی ھەقی کۆمپانیاکان بەسەر بانقی سلێمانیش سەپێنرا لەو حاڵەتەش کۆمپانیاکان ھێنانی دەرمانیان راگرتوە، بۆیە ئەزمەی دەرمان دروست بووە .
ئەو پەرلەمانتارە  وتیشی، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە لە  ئێستادا ئەم سێ  ھەنگاوە بەپەلە بنرێیت:
١- پێویستە حکومەت دەست بەجێ بریاری تەنھا  ٢٪ی پارەی مانگانە بۆ کۆمپانیاکانی دابینکردنی دەرمان  ھەڵوەشێنیتەوە ، دەستەلاتی سەرف کردنی پارەی کاش لە سندوقی شێرپەنجە بۆ ھیوای سلێمانی و نانەکەلی ھەولێرو ئازادی لەدھۆک  بگەرێنێتەوە.
٢- ھەوەھا پارەی سیستەمی  لەبڕی نۆرینگە (بدل عیادات ) وەک خۆی بەبێ کەمکردنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی چارەسەری شێرپەنجە مانگانە سەرف بکرێت.
٣-  نابێیت چیتر وەزیری تەندروستی بەنایاسایی سەرۆکی سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجەبێیت ، دەبێیت  سندوق سەرۆکێکی بۆدیاری  بکرێیت  و ئەنجومەنی سندوق رێک بخرێتەوە .  
کامەران  کەریم