بەرهەم ساڵح پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ئەنجام دا

(0) / / عراق / زایەڵە ئیبراهیم رەئیسی ئێران بەرهەم ساڵح


Jun 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ئەنجام دا و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا لێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمڕۆ شەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ئەنجام دا و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لەهەڵبژاردنەکاندا لێکرد.
لە پەیوەندییە تەفۆنییەکەدا، جەخت کرایەوە لە گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندیی هاوبەشی نێوان هەردو وڵات و گەلی دۆست و گرنگی کارکردن بۆ پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارەکانی سیاسی و ئەمنی و ئابوری و بازرگانی و رۆشنبیری و هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا.
سەرۆک کۆماری عێراق جەختیشی کردەوە، عێراق ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەسەردەمی سەرۆکی نوێی ئێراندا.