هێزەكانی پشتیوانی یەكەی 70 دەخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمەرگە یەكەی حەفتا میران بەكر


Jun 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند،  فەرماندەیی هێزەكانی یەكەی ۷۰ی پێشمەرگە ئامادەیی فەرماندەیەكەی بۆ وەزیری پێشمەرگە دەربڕیوە كە هێزەكانی پشتیوانی دووی یەكەی حەفتا بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، میران بەكر سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكیدا رایگەیاند، لەنامەیەكی رەسمیدا، فەرماندەیی هێزەكانی یەكەی ۷۰ی پێشمەرگە ئاڕاستەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە كراوە تیایدا ئامادەیی فەرماندەیەكە بۆ وەزیری پێشمەرگە دەربڕاوە كە هێزەكانی پشتیوانی دووی یەكەی حەفتا، بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
راشیگەیاند،  پەیوەست بەو پرسە وەزیری پێشمەرگە، ستایشی بڕیاری گەڕانەوەی هەردوو هێزەكانی پشتیوانی (یەك و دوو)ی یەكەكانی حەفتا و هەشتا دەكات و، لە چەقی بەرپرسیاریەتی نیشتمانیی و نەتەوەیانەش، بۆ دروستكردنی هێزێكی یەكگرتووی سەربازیانەی سەردەمی داوا دەكات، لەهەنگاوەكانی دادێت سەرجەم هێزەكان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا كۆببنەوە.
سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی راشیگەیاند ، هەنگاوی گەڕانەوەی هێزەكان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە لەئەنجامی خێراتركردنی پڕۆسەی رێفۆرمی سەربازیەو ئاڕاستەی كاروانی چاكسازیش لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت .
 وتیشی، لەسەر ئەو پرسەش ئەمڕۆ ۲۱ی ٦ی ۲۰۲۱ ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق، لەمیانی دیداری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، دەستخۆشی لەو هەنگاوانە كردو راشیگەیاند: دۆخی ئێستا و داهاتووی ناوچەكە، پێویستی بەیەككڕیزی و یەكگرتوی هێزێكی نیشتمانی تۆكمەی پێشمەرگە هەیەو، لەمبارەیەشەوە هاوكاری و هەمەئاهەنگیەكانمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
کامەران کەریم