کازمی پاش دەستپێکردنی سەرک کۆماریی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەردانی تاران دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە ڕەئیسی کازمی ئێران عێراق حەشد پێشمەرگە تاران سەربەخۆیی


Jun 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەسبەجێ پاش دەسبەکاربوونی ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی وەکوو سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیێکی باڵای عێراقی بڵاوی کردەوە کە مستەفا کازمی یەک مانگ و نیوی داهاتوو سەردانی تاران دەکات.
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە، سەفەری کازمی بۆ تاران ٤٥ ڕۆژی دیکە و دەسبەجێ پاش پێکهێنانی کابینەی ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی لە ئێراندا دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بە سەرۆک کۆماریی ئێران لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە ناوبراو کرد و ئایەتوڵڵا ڕەئیسی کازمی بانگهێشتی تاران کرد.