سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ زایەڵە: قەیرانی دارایی تێپەڕیوە و دەبێت لێبڕینی مووچە نەمێنێت

(0) / / گفتگو / یەکێتی زایەڵە قەیران زیاد جەبار


Jun 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی ئێستا قەیرانی دارایی تێپەڕیووە و كاتی ئەوە نەماوە مووچەی فەرمانبەران لێی ببڕدرێت، ڕایگەیاند: لێبڕین و پاشەكەوتی مووچە هەمووی نایاسایی بووە و پشتی بە یاسا نەبەستوە و بە بڕیارو رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بووە.
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەلەمانی كورستان لە لێدوانێکدا بۆ زایەڵە كە بەچەند بەشێك بڵاودەكرێتەوە، لەبارەی دۆخی دارایی هەرێم راگەیاند، هەركاتێك هەرێم توشی قەیرانی دارایی بوەتەوە بەتایبەت لە 2014ەوە تائێستا بیركردنەوەی حكومەتی هەرێم وابووە دەست بۆ مووچەی فەرمانبەران بەرێت، هەموو ئەمانەش لە لێبڕین و پاشەكەوتی مووچە هەمووی نایاسایی بووە.
دەشڵێت، هیچ كام لە بڕیارەكان لەبارەی پاشەكەوت و لێبڕین و دواكەوتنی مووچە پشتی بەیاسا نەبەستوەو بەبڕیارو رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بوە.
وتیشی، ئێستا روو لەوەیە قەیرانی دارایمانە تێپەڕاندوە لەبەرئەوەی یەكەم سەرچاوەی داهاتیش نەوتە رۆژانە حكومەتی هەرێم  بەڕەسمی 460 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، نرخی نەوت بەرزە و دۆلاریش بەهاكەی بەرزەو بەهۆیەوە حكومەتێكی هەرێم لەڕێی گۆڕینەوەی داهاتی نەوتەوە كە دۆلارە بەدینار بڕێكی زۆر پارەی دەستدەكەوێت، هەروەها عیراقیش بڕیاریداوە 200 ملیار دینار بنێرێت، بۆیە ئێستا قەیرانی دارایی تێپەڕیوەو كاتی لێبڕین لە مووچە نەماوە.
کامەران کەریم