لیوا هاوبەشكانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ مووچە بەسەر یەكەوە وەردەگرن

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە پێشمەرگە لیوای هاوبەش ئەمریکا


Jun 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە لیوا هاوبەشكانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ مووچە بەسەر یەكەوە وەربگرن كە لەلایەن ئەمریكاوە هاوكاری دارایی دەكرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی تایبەتی وەزارەتی پێشمەرگەوە بەماڵپەری فەرمی یەكێتیی دراوە، بڕیارە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ئەو هاوكارییە داراییەی لەلایەن ئەمریكاوە دەدرێتە لیوا هاویەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كە ژمارەیان 14 لیوایە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
سەرچاوەكە وتیشی: بڕیارە ئەمڕۆ 24ی 6ی 2021 لیوا هاوبەشەكان سێ مووچەی تر وەربگرن.