پۆسته‌ری فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە دەرهێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" بڵاوکرایەوە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە شەوکەت ئەمین کورکی سلێمانی


Jun 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

 پۆستەری فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" بۆ بەشداریی لە فێستیڤاڵه نێودەوڵەتییه‌کانی فیلم بڵاوکرایەوە.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆستەری فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش" و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر، کە لە لایەن گڕافیستی تورک "ئۆندێر سکیپ دۆنده‌ر" Önder Sakıp Dündar دیزاینی بۆ کراوە، بۆ بەشداریی لە فێستیڤاڵه نێودەوڵەتییه‌کانی فیلم بڵاوکرایەوە.
 فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی؛ بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان لە وەرزی پاییزی ساڵی 2019 لە شاری سلێمانی وێنەگیراوە و ستافیکی پیشەگەڕ لە سینەماکارانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان و هەروەها وڵاتی ئەڵمانیا تیایدا بەسەرکەوتووییەوە بەشدارییان کردووە.   
 لە فیلمی سینەمایی "ئەزموون"دا کۆمەڵێک ئەکتەری بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین ئەکتەری گەنجی کوردستان، تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: ئاڤان جەماڵ، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عەسمان، کاوە قادر، عادڵ عەبدوالڕەحمان و ...
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:
https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون".
مەنسوور جیهانی