ڕۆکێتێک لە هەولێر کەوتە خوارەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
ڕۆکێت
مووشەک
هەولێر
دوو ئاژانسی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە ڕۆکێتێک لە هەولێر کەوتۆتە خوارەوە و ئەمەش لە کاتێک دایە کە ناوەندە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەمبارەیەوە نەداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز لە شایەتحاڵانەوە بڵاوی کردەوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاژێر 3 ڕۆکێتێک لە نێزیک ھوتێل خانزاد، ڕێگای نێوان ھەولێر- پیرمام کەوتۆتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
هاوکات شارپرێس بڵاوی کردەوە به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ موشه‌كێك له نێوان هه‌ردوو ناوچه‌ى "مه‌لا ئۆمه‌لا و به‌ستۆره" نزیك هاوینه‌هه‌وارى پیرمام كه‌وته خواره‌وه و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كى زۆرى خستۆته نێوان هاووڵاتیانی ناوچەکە.
لەم هەواڵەدا هاتووە: تائێستا یه‌كلانه‌بۆته‌وه ژماره‌ى موشه‌كه‌كان چه‌ند بوه، به‌ڵام سه‌رچاوه نافه‌رمیه‌كان باس له‌موشه‌كێك ده‌كه‌ن‌و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن دوو ده‌نگى زۆر به‌هێز بوه كه له‌نزیك (بڵاغ) كه‌وتۆته خواره‌وه كە دەكەوێتە پشت ھوتێل خانزاد، ڕێگای نێوان ھەولێر-پیرمام.
تا ئێستای لەگەڵ بێت ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى سنورى هه‌ولێر هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه.
تێبينيێك بنێرە: