وەفدێکی یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەڵەبجە دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە ئازاد تۆفیق یەکێتی یەکێتی ئەوروپا


Jun 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمڕۆ  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بە ئامادەبوونی قائیمقامی  هەڵەبجە و بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و پۆلیسی هاتووچۆی هەڵەبجە پێشوازی لە وەفدێکی نوسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا بەسەرۆکایەتی ڤینسۆ - کییۆم بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەورووپا لە هەولێر و نێردەی یەکێتی ئەوروپا لەعێراق دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەدیدارێکدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بەخێرهاتنی وەفدەکەی کردوو دۆخی ئێستای هەڵەبجە بۆڕوونکردنەوە و هیوای خواست یەکێتی ئەوروپا پشتیوان و هاوکاری هەڵەبجە بێت.
لای خۆشیەوە   ڤینسۆ - کییۆم بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەورووپا لە هەولێر ڕایگەیاندن هاتووین لە دۆخی ئێستای هەڵەبجە بپرسین و هاوکارو پپشتیوانی ئەم پارێزگایەبین لەداهاتوودا.
کامەران کەریم