1 / 12
2 / 12
3 / 12
4 / 12
5 / 12
6 / 12
7 / 12
8 / 12
9 / 12
10 / 12
11 / 12
12 / 12

(0) / / کردستان / زایەڵە چەتۆ ساڵح ناخۆ ئازاد توفیق هەڵەبجە سلێمانی


Jun 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە ئامادەبوونی لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناخۆ و  ئازاد توفیق پارێزگاری هەڵەبجە و قائیمقامی هەڵەبجە و بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی و بەڕێوبەرانی دامەزراوە شارستانی و سەربازیەکان، لە مەڕاسیمێکدا بەڕێوبەری نوێی پۆلیسی هەڵەبجە دەستبەکاربوو و خەڵاتی ڕێزوەفاش بەخشرایە بەڕێوبەری پێشوو .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە مەڕاسیمەکەدا لیوا چەتۆ ساڵح بەناوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پیرۆزبای لە دەست بەکاربوونی عەمید ئەنوەر عومەر کردوو ستایشی هەوڵ و ماندووبوونەکانی عەمید کازمی کرد وەک بەڕێوبەری پێشوی پۆلیسی هەڵەبجە.
بریکاری وەزارەتی ناوخۆ پشتیوانی خۆشی بۆ بەڕێوبەری نوێ و تەواوی دامەزراوەکانی پۆلیس لە پارێزگای هەڵەبجە دووپاتکردەوە.
دواتر  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە ووتەیەکدا بەناوی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەوە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەڕێوبەری نوێی پۆلیسی هەڵەبجەی کردو ڕایگەیاند دام و دەزگاکانی پۆلیس و تەواوی دامەزراوە ئەمنیەکان توانیویان کارەکانیان بەباشی بکەن، هاوکات هەوڵ و ماندووبوونی بەڕێوبەری پێشووی پۆلیسی هەڵەبجەشی بەگرنگ وەسفکردو ڕایگەیاند عەمید کازم هەمیشە و هەردەم لە دڵی ئێمە و ئیدارەدا بە جوانی دەمێنێتەوە.
دواتر هەردوو بەڕێوبەری نوێ و بەڕێوبەری پێشووی هەڵەبجەسوپاسی ئامادەبوانیانکردو پابەندی خۆیان بە ئەرک و فەرمانەکانی وەزارەتی ناوخۆ دووپاتکردەوە.
لەکوتایی مەڕاسیمەکەشدا ژمارەیەک خەڵاتی ڕێز لێنان پێشکەش بە بەڕێوبەری پێشوو و نوێی پۆلیسی هەڵەبجە کران .
کامەران کەریم