تاران: لەسەر بەردەوامیی هاوکاریی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڕیار نەدراوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئەتۆم ئاژانس تاران سەعید خەتیب زادە


Jun 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرای کرد وڵاتەکەی هیچ بڕیارێکی لە سەر ڕێککەوتن یان ڕێکنەکەوتن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ بەردەوامیی چاودێرییەکان نەداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنفڕانسی حەوتانەیدا ئاشکرای کرد تاران هیچ بڕیارێکی بۆ بەردەوامی هاوکاریی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەداوە.
شیاوی باسە کە ڕێککەوتنی پێشووی نێوان ئێران و ئاژانس لەسەر چاودێریی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کۆتایی هاتووە و بە هۆی نەگەیشتنە ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەننا، پێدەچێت ئێران بە بڕیاری پێشووی بۆ هاوکاریی بەرفراوان لەگەڵ ئاژانس بچێتەوە.
خەتیب زادە لە بەشێکی دیکەی وتەکانی ئاماژەی بە دانوستانەکان لە ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام کرد و جەختی کرد: ئێمە بڕیاری خۆمان داوە و بە لایەنی بەرانبەرمان ڕاگەیاندووە و ئێستاکە چاوەڕێی بڕیاردانی لایەنی بەرانبەرین.