کەتائیبی حزبوڵڵا: چاوەڕێی فەرمانین بۆ تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکا
/
عراق
/
زایەڵە
عێراق
کەتائیبی حزبوڵڵا
ئەمریکا
کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق لەوەڵام بە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر ئەو هێزانە لە سنوورەکانی سووریا و عێراق، جەختی لە سەر تۆڵەکردنەوە کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەتائیبی حزبوڵڵا سەر بە حەشدی شەعبی ڕایگەیاند سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە لایەن فڕۆکەکانی ئەمریکاوە بۆردومانی بنکەکانی هێزەکانی حەشد لە سنووری نێوان عێراق و سووریا کراوە.
ڕاشگەیێندراوە کە لەو هێرشەدا ژمارەیێک لە ئەندامانی کەتائیبی حزبوڵڵا شەهیدبوونە.
کەتائیبی حزبوڵڵا وێڕای جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان و تۆڵە دەکەنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕیی فەرمان دەکەن.
تێبينيێك بنێرە: