کاردانەوەی تاران بە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران کەتائیبی حزبوڵڵا سەعید خەتیب زادە


Jun 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا بەردەوامە لە سەر سیاسەتە هەڵەکانی لە ناوچەکەدا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەتائیبی حزبوڵڵا سەر بە حەشدی شەعبی ڕایگەیاند سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە لایەن فڕۆکەکانی ئەمریکاوە بۆردومانی بنکەکانی هێزەکانی حەشد لە سنووری نێوان عێراق و سووریا کراوە و لەو هێرشەدا ژمارەیێک لە ئەندامانی کەتائیبی حزبوڵڵا شەهیدبوونە.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشەکانی لە کاردانەوە بەو هێرشانە ڕایگەیاند: ئەمریکا بەردەوامە لە سەر سیاسەتە هەڵەکانی لە ناوچەکەدا.
ڕاشیگەیاند سیاسەتی ئێستای حکوومەتی ئەمریکا بەردەوامیی سیاسەت و میراتی شکست خواردووەی پێشووی ئەو وڵاتەیە کە ئاسایشی ناوچە تێک ئەدات و خەڵکی ناوچەکە دەکاتە قوربانی.