هێمن هەورامی: لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا باس لە پرسی لێبڕینی مووچە دەکەین

(0) / / کردستان / زایەڵە هێمن هەورامی مووچە


Jun 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ،ب راست نیە کە دەوترێت پەرلەمان بێدەنگە لەسەر پرسی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەهاتووەتە دەنگ، وتیشی، پێدەچێت دانیشتنەکانی پەرلەمان بەهۆی پرۆژەیاسای بودجەوە زیاتر درێژبکەینەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هێمن هەورامی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی ، راست نیە کە دەوترێت پەرلەمان بێدەنگە لەسەر پرسی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەهاتووەتە دەنگ و پەرلەمان و پەرلەمانتاران قسەی جددیان لەسەرکردووە، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بە بەشداری بەرپرسانی حکومی و وەزیرەکانیش ئاماژەیە بۆ جددیەتی حکومەت لەسەر ئەو بابەتە .
وتیشی ، پرسیارە جددیەکە ئەوەیە ئایا حکومەتی هەرێم پارەی لەبەردەستدابووە و نەیداوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پرسیاری ئەوە لە وەزیرەکان دەکرێت ئایا ئەرکی حکومەت لە چوارچێوەی یاسای بودجەی عێراق وەکو خۆی جێبەجێ کراوە یاخود نا .
ئاماژەشی بەوەکرد ،لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکەین لەبارەی ئەوەی چۆن داهاتی ناوخۆیی زیادبکرێت و بۆ ئەوەش چ رێگرییەک هەیە، هەروەها چۆن داهاتی کەرتی نەوت رێکبخرێتەوە چونکە هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ ئەوەی مووچە بە تەواوی دابەشبکرێت .
زیاتر دواو وتیشی ، ئومێدەخوازم دانیشتنەکەی پەرلەمان بە هێمنی بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی رای گشتی قەناعەتی پێبکات و کاری پێکەوەیی نەبێتە قوربانی هەڵمەتەکانی پێشوەختەی هەڵبژاردن.
باسی لەوەشکرد ،ئەگەر حکومەت یاسای بودجە بنێرێت دانیشتنەکانی پەرلەمان لە مانگی هەشت درێژدەکرێنەوە، ئەگەر نەینێرێت ئەوا لە  31ی حەوت کۆتایی بەم وەرزەی دانیشتەکانی پەرلەمان دەهێنین .
باسی لەوەشکرد ، لە دانیشتنەکەی پەرلەمان ویلایەتی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی کە لە ساڵی 2018 کۆتایی هاتووە، درێژدەکرێتەوە.

کامەران کەریم