ئۆتۆمبێلێک مێرد منداڵێک دەشێلێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە عەلی جەمال نەخۆشخانە پۆلیس


Jun 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئۆتۆمبێلێک لە گەرمیان مێرد منداڵێک دەشێلێت و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
مقەدەمی  ماف پەروەر  عەلی جەمال  قدوری  لێپرسراوی   ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،  ئەمڕۆ سێ شەمە لەنێوبازاڕی کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری ئۆپترا کەشۆفێرەکەی ئافرەت بوە پاسکیل سوارێک بەناوی (لاوی ئەکرەم محمد ) لەدایکبووی 2009 دانیشتووی گەڕەکی شێروانە دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار گیانی لەدەستدا .
وتیشی، لەئێستادا توێکاری بۆتەرمی مێردمنداڵەکە کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
کامەران کەریم