1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / کردستان / زایەڵە وارماوا- دەربەندیخان نیشتەجێ بوون


Jun 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی  ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ بوون  ڕایگەیاند،  لەچوارچێوەی کار و پڕۆژە بەردەوامەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان، کارکردن لە دروستکردنی سایدی دوەمی رێگای وارماوا دەربەندیخان بەردەوامە.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، ڕونیشکراوەتەوە،  پڕۆژەکە بڕی چوار ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و بریتیییە لە دروستکردنی سایدی دوەمی رێگای (وارماوا-زاڕەیەن-دەربەندیخان) و نۆژەنکردنەوەی سایدە کۆنەکە بە درێژی ٢٦ کیلۆمەتر.
باس لەوەشکراوە، تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە لەسەر داواکاری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نێشتەجێکردن بو کە ساڵی رابردو ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی ٣٥ملیار دینار بۆ ئەو پڕۆژەیەو شەش پڕۆژەی تر دەربڕیبو بۆ سنوری سلێمانی و ھەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین.
کامەران کەریم