هیوای بزووتنەوەی ئیسلامی بە لێکەوتە ئیجابییەکانی هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بە سەرۆک کۆماریی ئێران

(0) / / کردستان / ڕەئیسی زایەڵە ئێران کۆماری ئیسلامی هەولێر


Jun 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە دیدار لە گەڵ کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، هیوای ئەوەی خواست هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە سەرۆک کۆماریی، ببێتە مایەی خێر بۆ ئێران و ناوچەکە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند وەفدێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان پێکهاتوو لە کامیل حاجی علی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و عەبدوڵا وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان سەردانی کونسوڵخانەیان کردووە و لەگەڵ نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسوڵ، دیدار و وێڕای گفتوگۆ لە سەر چەند بابەتێک، پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی ئێرانیان کرد.
ئاماژە بەوەش دراوە کە کامیل حاجی علی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی  بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان هیوای خواستووە هەڵبژاردنی  ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە سەرۆک کۆماریی، ببێتە مایەی خێر بۆ ئێران و ناوچەکە و کاریگەریی ئیجابی ببێت.
لە دیدارەکەدا هەروەها سەبارەت بە چەند تەوەرێکی دیکە بە تایبەت هاوپێوەند بە پێوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان باس و گفتوگۆ کراوە.