گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ئەو فڕۆکە ئەمریکییانەی هێرشکیان کردووەتەسەر حەشدی شەعبی لە هەولێرەوە نەفڕیون

(0) / / کردستان / زایەڵە جووتیار عادل حەشدی شەعبی هەولێر


Jun 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە  و جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە ئەو فڕۆکە ئەمریکییانەی هێرشیان کردەسەر حەشدی شەعبی کە ئەو بە "میلیشیاکان" ناوی دەبات، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە نەفڕیون و ئەوەی دەگوترێت دوورە لە راستییەوە.''
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 30-06-2021 بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "لەم رۆژانەدا یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشای ( کتائب سید الشهداء) بەناوی ئەحمەد المکسوس بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گوایا ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون. ئێمە ئەم قسانە رەتدەکەینەوە چونکە هیچ بنەمایەکیان بۆ نییە."
 گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیوایە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر "لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە مانایەکی خراپ دەگەیێنن."
لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، هەر هێرشەکی دیکە بکرێتە سەر هەولێر "گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنەی ئەحمەد مەکسوس و هاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن، چونکە ئەمە رێخۆشکردن و پاسا و هێنانەوەی پێش وەختەیە بۆ بەئامانجگرتنی هەولێر."
 دەقی روونکردنەوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
 روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
 لەم ڕۆژانەدا یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشای ( کتائب سید الشهداء) بەناوی احمد المکصوص بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گوایا ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون. ئێمە ئەم قسانە ڕەتدەکەینەوە چونکە هیچ بنەمایەکیان بۆ نییە، بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر  لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە مانایەکی خراپ دەگەینن. هەر هێرشەکی تر بکرێتە سەر هەولێر گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنەی احمد مکصوص و هاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن چونکە ئەمە ڕێخۆشکردن و پاساو هێنانەوەی پێش وەختەیە بۆ بەئامانجگرتنی هەولێر.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان