جەختی دیمەشق لە سەر مافی وەرگرتنەوەی جەولان لە لایەن سووریاوە

(0) / / ایران / زایەڵە جەولان فەیسەڵ مێقداد ئاشتی پارێز گوڵان


Jun 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی سووریا لە دیدار لەگەڵ وەفدێکی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردە سەر مافی نەگوڕی سووریا لە وەرگرتنەوەی جەولانی داگیرکراو لە لایەن ئیسرائیلەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فەیسەڵ مێقداد ڕایگەیاند: هەبوونی هێزەکانی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جەولانی داگیرکراو لە لایەن ئیسرائیلەوە، نابێت بەدیلی چارەسەریی کۆتایی پرس و کێشەکانی هاوپێوەند بە داگیرکاریی ئیسرائیل بن. ئەمە مافی نەگوڕی سووریایە کە جەولان وەربگرێتەوە.
مێقداد هەرەها پشتگیریی چالاکییەکانی هێزەکانی ئاشتی پارێزی لە جەولان کرد و هاوکات لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکی کە داگیرکراوبوونی جەولان بە گوێرەی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیان لەبەرچاونەگرتووە، ئیدانە کرد.