پێشمەرگەیەک لەکاتی ئەرکدا خۆی کوشتوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمەرگە خۆکوژی خانەقین


Jul 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

پێشمەرگەیەک  لە خانەقین لەکاتی ئەرکدا فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو خۆی کوشتوە.
مقەدەمی  ماف پەروەر  عەلی جەمال قدوری، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی  پۆلیسی گەرمیان  بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە تەرمی پێشمەرگەیەکی لیوا (3) بەناوی “عباس عبداللە حسیب” لەدایکبووی 1980  هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو .
ناوبراو وتیشی، بە وتەی هاوڕێکانی ناوبراو دانیشتووی شاری خانەقینە و لە کاتی ئەرکدا لە نزیک خانەقین فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و گیانی لەدەستداوە.
لە ئێستادا لە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت و تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
کامەران کەریم