سەرۆکی نوێی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دیاری کرا

(0) / / ایران / زایەڵە موحسنی ئێژەیی دەسەڵاتی دادوەریی خامنەیی ڕەئیسی


Jul 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، سەرۆکی نوێی دەسەڵاتی دادوەریی ئەو وڵاتەی دیاری کرد.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاوی کردەوە، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای وڵات، غوڵام حسێن موحسنی ئێژەیی بە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی هەڵبژاردووە.
لە مەرسوومی دەسبەکاربوونی سەرۆکی نوێی دەسەڵاتی دادوەریی، ڕێبەری باڵای وڵات جەختی کردۆتە سەر جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی دەسەڵاتی دادوەریی بە گوێرەی یاسای هەمیشەیی وڵات و شێلگیریی لە بەردەوام بوون لە سەر گۆڕانکاریی ڕێشەیی بە گوێرەی پڕۆژەی دیاری کراو بۆ ئەو مەبەستە.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی پێشووی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بوو کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی سەرکەوت.