"جەیمس سی ویڵیس " ئەندامێکی لیستی بەشداربووانی تیرۆری قاسم سولەیمانی کوژرا

(0) / / کردستان / زایەڵە جەیمس سی ویڵیس قاسم سولەیمانی فەیلەقی قودس هەولێر درۆن بەرخۆدان نەیاری ئەمریکا حەشدی شەعبی


Jul 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

جەیمس سی ویڵیس فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا یەکێک لەوانەی کە بەشداربوون لە کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، لە هەولێر کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەتا دێ زانیاری زیاتر لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمدواییە بە هەولێر کە بە درۆن ئەنجامدران ئاشکرا دەبێت و نوێ ترینیان کوژرانی جەیمس سی ویڵیس فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکایە کە لە لایەن درۆنەکانی گرووپە نەیارەکانی ئەمریکا کراوەتە ئامانج.
پێشتر ئێران جەیمس سی ویڵیسی لە لیستی ئەو کەسانەدا دانابوو کە بەشداربوون لە کوشتنی قاسم سولەیماندا.
ئەمە لە کاتێک دایە کە ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی پێنجشەممە ١ی تەمموز، بانگەشەی ئەوەی کردووە: تەرمی جەیمس سی ویڵیس، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەسپی سور بە مردوویی لە بنکەی ئاسمانی ئەلوەدیدی قەتەر دۆزرایەوە و تا ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی فەرماندەکە ئاشکرا نەکراوە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە پێشتر بڵاوکرایەوە؛ "شارۆن ئێسمان" فەرماندەی هێزی "ناحالی" ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە بەرەی بەرخۆدانی عێراق و نەیاری ئەمریکا لە هەولێر کوژراوە.
لە هەواڵی کوژرانی ئەم فەرماندەیەی ئیسرائیل لە هەولێر ئاماژە درا بەوەی کە باس لەوە دەکرێت فەرماندەیەکی  سەربازیی ئەمریکاش لە هەولێر کوژراوە و ئێستا دەردەکەوێت  کەسی دووهەم، جەیمس سی ویڵیس فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکایە.