تاران: لە هێچ هێرشک بۆ سەر ئمەریکا لە عێراق بەشداریی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆمان نەبووە

(0) / / ایران / زایەڵە تاران ئمەریکا عێراق مەجید تەخت ڕەوانچی


Jul 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆماری ئیسلامی ئێران، هەر چەشنە بەشدارییەکی ئەو وڵاتە لە هێرشەکان بۆ سەر ئەمریکا لە عێراقی بەدرۆخستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵام بە نامەی ئەمدواییەی نوێنەری ئەمریکا لەو ڕێکخراوە، تۆمەتەکانی سەر ئێرانی ڕەتکردەوە و وێڕای جەخت لە سەر نایاسایی بوونی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سووریا و عێراق، ڕایگەیاند: تاران هیچ بەشدارییەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لە هێرشەکان بۆ سەر ئەمریکا لە عێراق نەبووە.
ڕەوانچی هەر چەشنە هەوڵێک و هەر لێدوانێک کە هێرشەکان بۆ سەر هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ببەستێتەوە بە ئێرانەوە بە توندی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند هیچ بەڵگەیێکی متمانەپێکراو بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتانە نەخراوەتەڕوو و لە ڕووی یاساییەوە هەموو ئەو بانگەشانە بێ بنەمایە.