ئه‌مساڵ چه‌ند پێشانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
(0) /
بریاره ئه‌مساڵ چه‌ند پێشانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر بكرێنه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند: هه‌ندێك له‌م پێشانگه‌یانه تایبه‌تن و بۆ یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كرێنه‌وه.
سۆران قادر سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له كاتی به‌شداربوونی له بڵاوكراوه‌یه‌كی هه‌واڵه ئابوورییه‌كانی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له مانگی نۆی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست به كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی تر ده‌كه‌ین، هه‌ندێك له‌م پێشانگه‌یانه تایبه‌تن و بۆ یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كرێنه‌وه.
سۆران قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد زۆربه‌ی كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانیش بانگهێشت ده‌كرێن ئه‌و كۆمپانیانه‌ش ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕییه‌وه، گوتیشی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانیش به‌شدار ده‌بن.
تێبينيێك بنێرە: