چەندین خاوەن کار لە چەمچەماڵ سزادەدرێن
(0) /
لە ماوەی 6 مانگدا لە چەمچەماڵ، 20 دوکان داخران و 45 شوێنی دیکە غەرامە کران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، تیمەکانی چاودێری تەندروستی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ لە لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەت لە شەش مانگی رابردودا 101 دەرچوندا بۆ ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ 1226شوێنیان بەسەرکردۆتەوە بەمەبەستی پێدان و ئاگاداربوون لە پابەندبوون و رەچاوکردنی رێنمایی و مەرجە تەندروستییەکان .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەبارەی ئیشوکار و چالاکییەکانی عەبدولقادر کەریم، بەڕێوەبەری مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ پێیراگەیاندنین، کە لەشەش مانگی رابردودا:
ــ 22250 کگم شمەکی خراپ دەستی بەسەرداگیراوە.
ــ 20 دوکانیان بەهۆی سەرپێچییەوە داخستوە.
ــ 45 شوێنی تریان غەرامەکردوە.
ــ 275 شوێنیان بۆ دواجار ئاگادارکردۆتەوە، لەکاتی دووبارە لە پابەندنەبوون و سەرپێچیدا سزادەدرێن.
ــ 64 پێدانی مۆڵەتنامەی تەندروستی بەپیشەوەران
ــ 144 نوێ کردنەوەی مۆڵەتنامەی تەندروستی پیشەوەران
ــ 485 پیدانی ناسنامە بەپیشەوەران
ــ 69 پشکنینی ڤایرۆسی جگەر .
تێبينيێك بنێرە: