ئاسایشی شارەزوور ئاماری شەش مانگی ڕابردووی بڵاو کردەوە
/
اجتماعی
/
شارەزوور
زایەڵە
ئاسایش تاوان
ئاسایشی شارەزوور ئاماری شه‌ش مانگی ڕابردووی دەست بەسەراگرتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی بڵاوکردەوە .
لە ڕاگەیەنراوێکی ئاسایشی شارەزوور کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە، به شه‌ونخونی هێزه‌كانمان و هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی ناوچه‌كه‌مان، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور له سه‌رجه‌م یاریده‌ده‌رێتی و بنكه‌كانمان بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كانه‌وه، به به‌رده‌وامی و چاو كراوه‌یی هێزه‌كانمان هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه وه‌ستاوین كه بازرگانی یان به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر و كار تێكه‌ره عه‌قڵیه‌كان بوون ڕووبه‌ڕووی یاسامان كردوونه‌ته‌وه.
ڕونیشکراوەتەوە، لێره‌دا ئاماری شه‌ش مانگی ڕابردووتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو به جۆرێك له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی مانگی شه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
ده‌ستگیر كرا‌و ڕه‌گه‌ز چاره‌نوسی تۆمه‌تبار لێكۆلینه‌وه جۆری ماده‌ی ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراو
(30) ده‌ستگیركراو (30) نێر (0) مێ (18) تۆمه‌تبار دۆسیه‌كه‌یان یه‌كلا كراوه‌ته‌وه (12) تۆمه‌تبار له‌لێكۆڵینه‌وه‌دان
1-تریاك (9گرام)
2- ئه‌مڤیتامین(6،95گرام)
3- بڕێك له حه‌بی فه‌لكراوی جۆراوجۆر
(9)نۆ تۆمه‌تباری دیكه كه كۆتای ساڵی ڕابردوو ده‌ستگیر كرابوون له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تمكه‌نده‌وه سزادراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، له ئێستاشدا هێزه‌كانمان به‌ردوامن له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری به‌دواچون و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تۆمه‌تباراندا.
تێبينيێك بنێرە: