مامۆستایه‌كی زانكۆ بۆ زایه‌ڵه لێکیدایەوە؛ هۆکار و ڕەهەندەکانی لەشکەرکێشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان
(0) /
مامۆستایه‌كی زانكۆ سه‌باره‌ت به پێشێلكاریه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ی ئاشكرایكرد، هێشتا له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌نگیه‌ك نیه دابه‌ش بونێك هه‌یه له ڕووی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیان بۆ ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان .
سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم، مامۆستای زانكۆ له وتووێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌هۆكاری په‌لاماره‌كانی توركیا و له‌شكركێشیه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان پارتی داد و گه‌شه‌پێدان پاش ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌هاتۆته ئاراوه به‌تایبه‌ت له‌دوای هه‌وڵی كوده‌تای 15 ی ته‌موزی 2016 و جه‌نگ دژی داعش و دروست بونی، پێش ئه‌وه‌ش ڕۆژئاوای كوردستان و ئه‌و بارودۆخه تازانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌كه هاتونه‌ته ئاراوه وای خواستووه كه پێداچونه‌وه‌یه‌ك بكات بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌ناویشاندا ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه یاخود بارودۆخی ناوخۆی توركیا به‌گشتی ده‌بێته‌وه.
ئاماژەی بەوەش دا: بێگومان سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكی هه‌یه له ڕووی چوارچێوه‌ی تیۆریه‌وه، یه‌كێك له‌وانه ئاراسته‌كانه. دووه‌م؛ ئامانجه‌كانه. سیێیه‌م ڕۆڵه‌كانه. چواره‌م ستراتیژه‌كانه. مه‌به‌ست له هه‌موو ئه‌وانه وه‌كو ڕه‌هه‌نده‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بایه‌خی خۆی هه‌یه و كه‌م بایه‌خه بۆئه‌وه‌یه كه توركیا به‌شی زۆری سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاسایش داده‌نیت، چه‌مكی ئاسایش یه‌كێكه له‌موفره‌ده‌كانی ناو ڕه‌هه‌نده‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ناو ستراتیژیه‌كاندایه كه كاری له‌سه‌ر ده‌كات، بێگومان چه‌مكی ئاسایش چه‌مكێكی فره ڕه‌هه‌نده كه ته‌نها مه‌به‌ست لێ مه‌ترسی ده‌ره‌كی هێزی چه‌كدار نیه به‌ڵكو چه‌مكی ئاسایش به‌مانایه‌كی فراوان پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت له مه‌ترسی ده‌ره‌كی و ده‌سته‌به‌ر كردنی ئارامی و ئاسایشه بۆ وڵات و هه‌روه‌ها پشت به‌ستن و ده‌رخستنی ده‌رامه‌تی سروشتیه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئابوری به‌شێكه له‌هێزی ده‌وڵه‌ت به‌شێكی كاریگه‌ره له هێزی ده‌وڵه‌ت .
وتیشی: هه‌ربۆیه په‌لاماردانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بونی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌قه‌ندیل و له ناو ئامێدی و له‌ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له ڕابردووه‌وه تا ئێستا مایه‌ی مه‌ترسی بووه له سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی توركیا له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئیقلیمی توركیا له‌سه‌ر له‌سه‌ر سیاسه‌تی جیهانی توركیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه دراوسێی توركیان عێراق و سوریا و ئێرانه و ئه‌وانه‌ش كوردی تیایه ئه‌مانه هه‌مووی كارده‌كاته سه‌ر بارودۆخی ناوخۆی توركیا بۆیه توركیا بۆ ته‌وقدان ته‌وقدانیش به‌شێكه له‌موفره‌داتی ستراتیژیه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه ڕه‌هه‌ندێكه له ڕه‌هه‌نده‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ ته‌وقدانی مه‌ترسیه پێی ده‌وترێت (ئیحتیوا) بۆیه توركیا له ئیستادا كه‌فره ڕه‌هه‌ند و فراوانتری كردووه پرۆسه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه تازۆرترین قوڵای خاكی هه‌رێمی كوردستان بێ بۆئه‌وه‌ی زۆرترین ته‌وقی مه‌ترسیه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بدات.
ڕونیشیكرده‌وه، ئه‌م ته‌وق دانه‌ش له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانیش پرۆسه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام داوه بەڵام له ئێستادا سه‌یر ده‌كه‌ین ئه‌یه‌وێت ناوچه‌كان له‌یه‌ك داببڕێنێت قه‌ندیل له‌ناوچه‌كانی تر داببڕێنێت، ناوچه‌كانی مه‌تین ئاماده له‌ناوچه‌كانی تری نفوز‌و لۆجستی پاڵپشتی مادی و مه‌عنه‌وی سه‌ربازی په‌كه‌كه له‌یه‌ك داببڕێت دواتر تیه‌قیان بدات، هۆكاره‌كه‌شی دیاره هه‌م هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی فیدراڵه و ئه‌و ناوچه سنوریانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستاندا نیه تا ئه‌م دوایه‌ش هێزی چه‌كداری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌چۆته ئه‌و ناوچانه كه به بۆشایی ماونه‌ته‌وه. په‌كه‌كه سودی لێ بینیوه به ده‌رفه‌تی زانیوه، توركیا ئه‌وانه به مه‌ترسی ده‌زانێت و عێراقیش سه‌روه‌ری نه‌ماوه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه بارودۆخی ناوخۆی عێراق ناسه‌قامگیره و توركیا سودی له‌و ناسه‌قامگیریه وه‌رگرتووه چون سودی له‌نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌سه‌د وه‌رگرت له ڕۆژئاوای كوردستان له باكوری سوریا به‌هه‌مان شێوه له‌وێش ده‌ستوه‌ردانی كرد له عه‌فرین و گرێ سپی و سه‌ریكانی به‌هه‌مان شێوه له‌كوردستان سود له‌وه ده‌بینیت .
باسی له‌وه‌شكرد، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی هه‌رێمی كوردستان كاردانه‌وه‌ی نیه له ڕاستیدا هه‌رێمی كوردستان بۆخۆی ئێستا هه‌رێمێكی فیدراڵه ده‌وڵه‌ت نیه كه مافی قسه‌كردنی هه‌بێت به‌و مانایه‌ی له ڕویی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ئه‌ندام بێت له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆیه ناتوانێت هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌سته به عێراقه‌وه، عێراقیش بارودۆخی ناسه‌قامگیره ئه‌سڵه‌ن عێراق كۆڵۆنیه ده‌وڵه‌تێكی داگیركراوه له جه‌نگی عێراق - ئه‌مریكا هیچ سیاده‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ماوه ناشتوانی هێزی سه‌ربازی ئه‌وه‌نده نیه له بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی سه‌ربازی و ئابوری عێراقیان وێران كرد. كاتی خۆی له‌و جه‌نگه‌دا بۆیه عێراق توانای ئه‌وه‌ی نیه و هه‌ریمی كوردستان بۆخۆیشی دابه‌ش بووه به‌هۆی حوكمی جیۆپۆلیتێك و جوگرافیا دیاره دابه‌شبونه‌كه له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش توركیا ئه‌ندامه له ناتۆ و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه ته‌قریبه‌ت مه‌جالێكی پێدراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆری ئه‌مریكادایه بۆیه شه‌رعیه‌تی پیدراوه بێته‌ناو هه‌رێمی كوردستان هه‌ربۆیه هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت یه‌ك ده‌نگیه‌ك نیه كۆده‌مگیه‌ك له‌كوردستان نیه دابه‌ش بونێك هه‌یه له‌ڕووی هه‌ڵویست به‌رامبه‌ر به هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا، په‌رله‌مانیش ناتوانێت به توندی به‌و زمانه ئیدانه‌ی بكات ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌ناسه‌قامگیری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، توركیا ده‌یه‌وێت بگاته زۆرترین قوڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌وقدانی مه‌ترسیه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌ر بارودۆخی نێوخۆی توركیا هه‌بێت بۆ خۆتان ده‌زانن له‌ده‌ست پێكردنی خه‌باتی چه‌كداری په‌كه‌كه له‌ساڵی 1984 تا ئێستا توانایه‌كی ئابوری زۆری توركیای به‌خه‌رج داوه توانایه‌كی مرۆیی زۆری توركیای به‌خه‌رج بردووه ئه‌م جه‌نگه بۆیه له ئێستادا ئه‌یانه‌وێت زۆرترین ته‌وقی ئه‌و مه‌ترسیه بده‌ن كه‌مترین زیانی هه‌بێت بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی توركیا ئه‌وان كه هاتنه ناوه‌وه بۆ ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان به‌و قۆڵایه زۆره‌ی كه له‌م ڕۆژانه‌ش ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی پێدا پشتێنه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن چۆن له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان دروستیان كرد ئه‌و كاته ته‌قریبه‌ن 20 كیلۆمه‌ترێك بوو ئێستا ڕه‌نگه زۆر زۆر زیاتر بوبێت بۆ ته‌وقدانه و بۆ نزیك بونه‌وه‌یه له قه‌ندیل و ناوچه‌كانه بۆئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك بیانه‌وێت ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی وشكانی یاخود هه‌وایی ئه‌نجام بده‌ن .
سازدانی - كامه‌ران كه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: