گفتوگۆی تەلەفۆنی بەشار ئەسەد و ئایەتوڵڵا ڕەئیسی

(0) / / سوریه / زایەڵە سووریا ڕەئیسی بەشار ئەسەد


Jul 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری سووریا و سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گفتوگۆیێکی تەلەفۆنیدا جەختیان کردە سەر پتەوکردنی پێوەندیی دوولایەنە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ناوبراوی لە هەڵبژاردنەکان کرد.
ئەسەد هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێرداوی ئێران لە بەردەوامیی ڕەوتی پێشکەوتن لە هەموو بوارەکان لە ئێران خواست.
خواست و شێلگیریی دوو لایەن بۆ بەردەوامیی چالاکیی لەپێناو بەهێزکردنی هاوکاریی نێوانیان لە هەموو بوارەکان و بەردەوامیی ڕاوێژ و هاوئاهەنگی لەبارەی پرسە هاوبەشەکان لەم پێوەندییە تەلەفۆنییەدا جەختی لە سەر کرایەوە.