٧٠٠ هەزار گەشتیار لەشەش مانگى ئەمساڵدا سەردانى پارێزگای سلێمانیان کردوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی گەشتیاری


Jul 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، ڕێژەی گەشتیارانی هاتوو لە بازگەو دەروازەی سنووری و فڕۆکەخانەوە لە ٦ مانگی پێشووتر ئاستێکی باشی تۆمار کردوە و گەیشتوەتە زیاتر لە 700 هەزار.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، علی ڕەوف غەفور، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند: لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردووی ئەمساڵ زیاتر لە ٧٠٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کردووە و لەو ڕێژەیەش ٨٥% لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە گەشتەکانیان ئەنجامداوە.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات،  ڕێژەی گەشتیارانی هاتوو لە بازگەو دەروازەی سنووری و فڕۆکەخانەوە لە ٦ مانگی پێشووتر ئاستێکی باشی تۆمار کردوە و هەروەک داهاتی ئەو کەرتە چەندین خاوەنکاری لە ئیفلاس بوون و بێکاری پاراستووە و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بوژانەوەی بازاڕ بەگشتی.
لە بارەی هۆکاری سەردانیکردن و هەڵبژاردنی سلێمانی لەلایەن گەشتیارانەوە وتی: سەقامگیریی ئەمنی و سروشتی جوان و لەباریی هاوینە هەوار و سەیرانگاکان و کێبڕکی دابەزاندنی نرخ و بوونی ژماریەک مۆڵی گەورە و زۆری ژمارەی خاوەن مۆڵەتە گەشتیاریەکان و  هەروەها ڕێزگرتنی میوانان دەبینێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی پێشبینی ئەوە دەكات، لە شەشە مانگی ئایندەدا ئەگەر باردۆخی تەندروستی و بە تایبەت کۆرۆنا جێگیر بێت، گەشتیارێکی زیادتر ڕوو بکاتە پارێزگای سلێمانی.