ئەنساروڵای یەمەن: ئەمریکا لە سەنگەری داعش و قاعیدە دا ڕووبەڕووی ئێمە بووەتەوە

(0) / / جهان / یەمەن واشنتۆن ئەمریکا قاعیدە


Jan 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن بە ئاماژە کردن بەوەی کە هەستانی واشنتۆن لە بە تیرۆریست ناوبردنی ئەنساروڵا هیچ بایەخێکی بۆ ڕێبەرانی ئەم بزووتنەوەیە نیە، وتی: ئەمڕۆ ئەمریکا لەگەڵ داعش و قاعیدە شانبەشانی یەکتری لە یەک سەنگەردا دژی ئێمە وەستاوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد عەلی حوسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن بۆ ڕووسیائەلیوەم ڕایگەیاند کە ئەمریکا دوژمن و بکوژی گەلی یەمەنە و دەبێت داوای لێبوردن له ئەم گەلە بکات و هەموو زیانەکان قەرەبوو بکاتەوە.

ناوبراو هەروەها داوای له عەرەبستانی سعوودیاش کرد تاکوو سیستەمەکەی خۆی بکاتە پاشایەتییەکی دیمۆکراتیک و دەست لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی دیکە وەرنەدات.

کۆتایی/.