ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان


Jul 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرمانگەی میدیاو زانیاری ڕاگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٧/٧ی زایینی، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- خستنەڕووی پوختەی دەرئەنجامی ئامادەبوونی شاندی وەزاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە (١٦) لە ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٦/٢٨ و وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران لە لایەن شاندی وەزارییەوە و خستنەڕووی ڕاسپاردەی کۆتایی دانیشتنی پەرلەمان.
- خستنەڕووی دەقی هەموارکراوی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەرێمی کوردستان - عێراق  ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠١٠) تایبەت بە هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دڵنیایی (التأمين).
- خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق).
- خستنەڕووی بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/٧/٤ سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی داهاتی گشتی باج و ڕسومات.
کامەران کەریم