سەندیکای یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان هەڕەشەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە خۆپیشاندان فەرمانبەران


Jul 08, 2021

قەبارەی فۆنت:
سەندیکای یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان ڕایگەیاند: ئەگەر لێبڕینی مووچە لانەبرێت خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێدەکرێتەوە
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، سەندیکای یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەگەر لێبڕینی مووچە لانەبرێت خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێدەکەینەوە
دەقی راگەیەندراوەکە :
بابەتە: ناڕەزای لێبڕینی مووچە
ئیتر بەسە لێبڕینی مووچە
ئێمە وەک یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لقی سلێمانی داواکارین لە سەڕۆکی هه رێم و سەڕۆکی پەلەمانی کوردستان سە ڕۆکی حکومەتی هه رێمی کوردستان کۆتایی بە بڕینی مووچە بهێنن سەڕەرای ئەوەی کەوا نرخی نەوت (۲٠)دولارەوە بووە (۷٦) دوڵارو داهاتی گومرگ و ناوخۆ بە ڕێژەی۱٠٠٪زیادی کردووە هێشتا حکومەت  هه ر زۆڵم  دەکات لەچینی فەرمانبەران و مامۆستایان مانگانە حکومەت دەقی پێوە گرتوە لە ۲۱٪موچە  دەبڕێت داواکارین بە زووترین کات کۆتایی بهێنی بە لێبڕینی موچە وە ئەگەر کۆتایی پێ نەهێنی ئەوە خراپ دەشکێتەوە بەسەر حکومەتدا خۆپیشاندانی سەرتاسەری فەرمانبەران دەست پێ دەکات داواکارین ئەو فەرمانبەرانەی کە گرێبەستن بکرێن بە فەرمانبەری هه میشەی و ئەوانەی کە دەرکراون بگەڕێتەوە سەرکارەکانیان
سەندیکای یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان
لق سلێمانی.
کامەران کەریم