عێراق قەرزی 75 بۆ 125 ملیۆن دیناری دەداتە هەموو هاووڵاتییەک

(0) / اجتماعی


Jan 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

حکومەتى عێراق بۆ کڕینى یەکەى نیشتەجێ بوون قەرزی 75 بۆ 125 ملیۆن دیناری دەداتە هەموو هاوڵاتییەک و قەرزەکەش هیچ سودێکى ناچێتە سەر.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، حەسەن نازم، وتەبێژى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە (19ى کانونى دووەمى 2020) وتى، کارەکانى لیژنەى چاودێرى لەسەر دەستپێشخەرى بانکى ناوەندى بۆ پێدانى قەرز بە هاوڵاتیان پەسەند کراوە.

ڕوونیشیکردەوە، لە چوارچێوەى ئەو ئاسانکاریانە پێدانى قەرزە بە هاوڵاتیان بۆ کڕینى یەکەى نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەکانى وەبەرهێنان، کە بڕەکەى 125 ملیۆن دینارى عێراقییە و بە ماوەى 20 ساڵ لە ڕێگەى بانکى خانوبەرەوە دەدرێتەوە و هیچ سودێکیشی ناچێتە سەر

حەسەن نازم هێماى بۆ ئەوەشکردوە، هەروەها بۆ کڕینى یەکەى نیشتەجێبوون لە دەرەوەی کۆمەڵگەکانی وەبەرهێنان بڕەکەى 75 ملیۆن دینارە و بەهەمان شێوە بەماوەى 20 ساڵ بەبێ هیچ زیادەیەک لە ڕێگەى سندوقى نیشتەجێبوون دەدرێتەوە." 

"هەرچى قەرزى خاوەنکار و پیشەوەرانە لەڕێگەى بانکى پیشەسازیەوە دەبێت و پرۆژە خزمەتگوزارى، گەشتیارى، تەندروستى، فێرکارى و پیشەسازیەکان دەگرێتەوە و بە زیادەى 3% و بۆ ماوەى 15 ساڵ دەدرێتەوە

وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیران ئەوەشى ئاشکراکردوە "بۆ پێدانى قەرزەکە پشت بە کەفالەتى هاوڵاتیبوون و موچەکانیان بەستراوە لەو بانکانەى ڕێگەپێدراون